کۆستی باران
لە کتێبی:
کاروانی یار
بەرهەمی:
جەلال مەدحەت خۆشناو (1934-1998)
1 خولەک
648 بینین
دیسان باران...
بە پڕ هاواری ناو زاران
وەکوو جاران
دەنکە وردیلەی مرواری
ڕژاندە باوەش زۆرداری
هاتەوە سەیرانگای ژیان
خۆی کردە هاوبەشی زیان
هەر لەو کۆستە
لافاو دۆستە!
لە شەوی پڕ سامی مردن
خۆی ئاڵاندە مل و گەردن
هاتەوە مەیدانی لاوان
هاتە ناو پڕشنگی چاوان
لەژێر کۆریتی ڕووخاوا
نابێتەوە شوێنی خەوی
لە دامێن پەرچەمی خاوا
ئەباتە سەر کۆچی شەوی
کۆرپەی ساوایان ماچ ئەکا
لە لانکان
لەسەر سنگ نەخشی خاچ ئەکا
بۆ دایکان
چەند هەژارە...
بریام قەت بە لافاو ناکا
هەر لەو کارە
بۆ ئەو ناسک و نازدارە
بۆ ئەو یارە
زەمان جەرگی لەتلەت ئەکا!
بە پڕ هاواری ناو زاران
وەکوو جاران
دەنکە وردیلەی مرواری
ڕژاندە باوەش زۆرداری
هاتەوە سەیرانگای ژیان
خۆی کردە هاوبەشی زیان
هەر لەو کۆستە
لافاو دۆستە!
لە شەوی پڕ سامی مردن
خۆی ئاڵاندە مل و گەردن
هاتەوە مەیدانی لاوان
هاتە ناو پڕشنگی چاوان
لەژێر کۆریتی ڕووخاوا
نابێتەوە شوێنی خەوی
لە دامێن پەرچەمی خاوا
ئەباتە سەر کۆچی شەوی
کۆرپەی ساوایان ماچ ئەکا
لە لانکان
لەسەر سنگ نەخشی خاچ ئەکا
بۆ دایکان
چەند هەژارە...
بریام قەت بە لافاو ناکا
هەر لەو کارە
بۆ ئەو ناسک و نازدارە
بۆ ئەو یارە
زەمان جەرگی لەتلەت ئەکا!