نیشان
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
676 بینین
بە پەنجەکەی فریشتەی خوا..
مەرەکەبی پێنووسەکەی خوێنی دڵ دوا
نووسی: ئێوە نیشان کران، بۆ یەکترن
فەرموون بێخەم دەی دەستی یەک بە جووت بگرن
لەو باخچەیەی هەزارانی وەک ئێوەی تیا
بە بەختیاری، بژین، بژین، زۆر دڵنیا
دەست بەرستی مێخ زنجیری توند داکوتراو
لەو ژینەی پڕ دڕک و داڵە و هاژەی لافاو
ژیرانە و پاک و وریا و گوێ سووک ڕێگە ببڕن
لە کەژاوەی داهاتوودا، ئاسمان بدڕن
هەمدیس نووسی: دوو دڵ بەسترا..
دوو جەستەی پاک بۆ یەکتری مەرەخەست کرا
لە باوەشی گەرمی باوک و دایکی نازا
بۆ ژینێکی تازەی (جووتە)لە کار ترازا
(ڕەنجبەر)انە لە ژینێکی پڕ لە (ئازار)
تۆڵ بکوتن: بۆ کۆرپەی نوێ بکەونە کار
مەرەکەبی پێنووسەکەی خوێنی دڵ دوا
نووسی: ئێوە نیشان کران، بۆ یەکترن
فەرموون بێخەم دەی دەستی یەک بە جووت بگرن
لەو باخچەیەی هەزارانی وەک ئێوەی تیا
بە بەختیاری، بژین، بژین، زۆر دڵنیا
دەست بەرستی مێخ زنجیری توند داکوتراو
لەو ژینەی پڕ دڕک و داڵە و هاژەی لافاو
ژیرانە و پاک و وریا و گوێ سووک ڕێگە ببڕن
لە کەژاوەی داهاتوودا، ئاسمان بدڕن
هەمدیس نووسی: دوو دڵ بەسترا..
دوو جەستەی پاک بۆ یەکتری مەرەخەست کرا
لە باوەشی گەرمی باوک و دایکی نازا
بۆ ژینێکی تازەی (جووتە)لە کار ترازا
(ڕەنجبەر)انە لە ژینێکی پڕ لە (ئازار)
تۆڵ بکوتن: بۆ کۆرپەی نوێ بکەونە کار