تابلۆیەکی کۆن
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
701 بینین
مەنجەڵی ڕەشی سەر ژیلەمۆی کۆن
توێژاڵک و تەڵخی، دەر و ناو پڕ دۆن
کەوچک لەداری، نێو سووتاوی خەڵۆز
بەدەست دێوێکە، ئەو ئەیکا بە کووز
ڕەش و ڕووتەکانی مناڵی برسی
بە هانکە هانک و نزگرە و پێخواسی
هەموو دەس بەداس...
وتیان دەی تێکە لەو چێشتە خۆشەی
لە دوێنێکەوە...
پێمان گەیاند و لێمان ئەپرسی
دیتیان هەر دۆنە، ئەو جەستە پۆشەی
بۆ هەڵسوێنەر لە سمێڵی بەراز
ئینجا قیژاندیان، وتیان: خەڵکینە
کوانێ کوردینە؟
نەگەیین بەڕاز!
توێژاڵک و تەڵخی، دەر و ناو پڕ دۆن
کەوچک لەداری، نێو سووتاوی خەڵۆز
بەدەست دێوێکە، ئەو ئەیکا بە کووز
ڕەش و ڕووتەکانی مناڵی برسی
بە هانکە هانک و نزگرە و پێخواسی
هەموو دەس بەداس...
وتیان دەی تێکە لەو چێشتە خۆشەی
لە دوێنێکەوە...
پێمان گەیاند و لێمان ئەپرسی
دیتیان هەر دۆنە، ئەو جەستە پۆشەی
بۆ هەڵسوێنەر لە سمێڵی بەراز
ئینجا قیژاندیان، وتیان: خەڵکینە
کوانێ کوردینە؟
نەگەیین بەڕاز!