چەپڵەی ژێر دەواری زام
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
659 بینین
کاتێ مرۆڤ هەڵگژایە ئەستێرە و مانگ
خواستی ژینی سەدەی بیستی یەکاڵا کرد
بۆ ڕزگاری لە دیلێتی هەزاران بانگ
بەهێز و بڕی یەکسانی..
دەرگەی سەربەستی واڵا کرد
بەڵام کاتێ
گەڕامەوە بۆ شارەکەم
دیتم، بیستم لەو وڵاتە وێرانەکەم
گەشتەکانی خەو بینینی ئاڵۆزکاومان
لە ژێر لێفی خۆ حەشاردان
بویتە حەزیا و نانەی چاومان
مووچڕکە لە ژێر سەرین و جووتێ باڵمان
مات و مووڕو بێدەنگ مایە!
خێوی درۆی هیوای هەرگیز نەبینراومان
بە چیرۆکێک ئاخێنرایە گوێی مناڵمان
خواستی ژینی سەدەی بیستی یەکاڵا کرد
بۆ ڕزگاری لە دیلێتی هەزاران بانگ
بەهێز و بڕی یەکسانی..
دەرگەی سەربەستی واڵا کرد
بەڵام کاتێ
گەڕامەوە بۆ شارەکەم
دیتم، بیستم لەو وڵاتە وێرانەکەم
گەشتەکانی خەو بینینی ئاڵۆزکاومان
لە ژێر لێفی خۆ حەشاردان
بویتە حەزیا و نانەی چاومان
مووچڕکە لە ژێر سەرین و جووتێ باڵمان
مات و مووڕو بێدەنگ مایە!
خێوی درۆی هیوای هەرگیز نەبینراومان
بە چیرۆکێک ئاخێنرایە گوێی مناڵمان