نەمتوانی
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
721 بینین
ویستم واز بێنم...
لە یادکردنەوەی ژینی لاساییم
با کەم بێمە لات، ناوت کەم بێنم
چوونکە لەگەڵتا یەکبووی ئاساییم
ویستم وا بڵێم کە ژینی پێشووم
هیچ نەگۆڕاوە، وەک ڕوو سووری ڕووم
بەڵێ وام ئەویست، نیگەران نەبم
وەک لەو گێژەلووکەی، دڵداران نەبم
ویستم پێبکەنم، شاد بم، مات نەبم
خەمخواری واتەی ووشەی «لات» نەبم
چی بکەم نەمتوانی! گیانەکەم ئازار
هەستی ووروژا و بەجۆش کەوتە کار
بۆ بیرکردنەوەت، بۆ بینینی تۆ
زوو زوو هاتمە لات هەر بۆ گفتوگۆ
چاوی دڵ بووە، ئاوێنەی باڵات
تا لە پارێزگای دڵ یا هەر شوێنێ
لەبەر چاوا بئ
تا بە کفکفەی خوێنی کانی دڵ
ئاو بدرێ چڵی خونچەی سووری گوڵ
لە یادکردنەوەی ژینی لاساییم
با کەم بێمە لات، ناوت کەم بێنم
چوونکە لەگەڵتا یەکبووی ئاساییم
ویستم وا بڵێم کە ژینی پێشووم
هیچ نەگۆڕاوە، وەک ڕوو سووری ڕووم
بەڵێ وام ئەویست، نیگەران نەبم
وەک لەو گێژەلووکەی، دڵداران نەبم
ویستم پێبکەنم، شاد بم، مات نەبم
خەمخواری واتەی ووشەی «لات» نەبم
چی بکەم نەمتوانی! گیانەکەم ئازار
هەستی ووروژا و بەجۆش کەوتە کار
بۆ بیرکردنەوەت، بۆ بینینی تۆ
زوو زوو هاتمە لات هەر بۆ گفتوگۆ
چاوی دڵ بووە، ئاوێنەی باڵات
تا لە پارێزگای دڵ یا هەر شوێنێ
لەبەر چاوا بئ
تا بە کفکفەی خوێنی کانی دڵ
ئاو بدرێ چڵی خونچەی سووری گوڵ