بەستەی مەلێک

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  787 بینین
لە نێو چوارچێوەی سنووری تەسکم
چۆن هەڵبڕێژم ئەسری هەنسکم؟!
خۆ ئەگەر بڵێم: ئازادیم ئەوێ؟
تیرێک بە باڵ و جەستەم ئەکەوێ!
بۆیە چاو پۆشم لەو ژینە تاڵە
تا ڕۆژێ ئەبێ خەمخوارم زاڵە...
ئەگینا ژینی نێو (رک( کوا ژینە؟
پڕ لەمەینەت و ئازار و قینە...
 
رک : قەفەس