شوانی رووتەڵە
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
1 خولەک
813 بینین
لەشەوێنی، شوانی زستان
کاتێ گورگ فەرمان ڕەوایی گرتە دەست
بڕیاری دا.. شمشاڵ و نای..
هەرچی قوڕگێکی دەنگ خۆشە
بە سیکاردی کەڵبەی برسی.. هەڵتڵیشێ
بڕیاری دا..
هەرچی ڕووتەڵەی وڵاتە، بیانکوژێ
چونکە شوانی پەز ڕووتەڵەن؟
دەستی گۆچانی ئەم گەلەن
بڕیاریدا، باج و باوان، مێرگی ژوان
لووتکەکانیش هەڵبەکێشێ
چونکە مۆڵگەی پەزی شوانن
چاوی کەلی بەربەیانن
کاتێ گورگ فەرمان ڕەوایی گرتە دەست
بڕیاری دا.. شمشاڵ و نای..
هەرچی قوڕگێکی دەنگ خۆشە
بە سیکاردی کەڵبەی برسی.. هەڵتڵیشێ
بڕیاری دا..
هەرچی ڕووتەڵەی وڵاتە، بیانکوژێ
چونکە شوانی پەز ڕووتەڵەن؟
دەستی گۆچانی ئەم گەلەن
بڕیاریدا، باج و باوان، مێرگی ژوان
لووتکەکانیش هەڵبەکێشێ
چونکە مۆڵگەی پەزی شوانن
چاوی کەلی بەربەیانن