کاتێ هەژار قەفی سنوورەکان دەبڕێ

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  848 بینین
تاسۆلێ بم لەپێ ی کچی دێهاتەکان
ڕووی داگیرکەر مکیاج بکا..
لە پاژنەما..
قوڕ و بزمار، تفەنگی پێ ی بریندارن
مامزە کێوی دڵدارەکان
سنووری ئۆردوگای (ناتۆ) دەشکێنن و
چەکوش وەشێنی ئازارن
تا باخچە بم، قەدم دیلی ڕەشەبا بێ و..
زریان میوەم هەڕاج بکا..
ڕەگم وەکو ڕەگی لوتکە، داکوتراوە
باخەوانم،. وەکو دەریا..
میوانی گشت بەندەرێکەو..
پاپۆڕی چەرچییەکانی دوێ ی تیا خنکاوە