فوو لەگڕی زامەکانی هەژار ناکەم

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  559 بینین
کە دەبێنم.. جوتیارەکان، هەژارەکان.
زەوییەکانیان داگیر دەکرێ
هاوینی درێژ
ڕێ بە ڕووبارەکانیان دەگرێ
بێدەنگ دەبم.
تا لەدێهاتی مارەیی باپیرانیان.
لەگێڵگەکان.. دەریان دەکەن
کاوڕەکۆرپەی پەزی شوانێ
لە (کەویسار)ی گیان دەکەن
بێدەنگ دەبم..
لە کودیلەی هاژەی لافاو پڕ زەنگ دەبم
تاکو چەوساوەکان خۆیان
لەخەرمانی زامەکانیان شین دەبنەوە
تا بورکانی لووتکەکانیان، ڕادەپەڕن
ڕێک دەکەون کۆدەبنەوە