وتەیەک

لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  623 بینین
شیلەی دەروونی تەمەنی لاویم
خستە گۆمیلکەی خۆشەویستی تۆ
سەیوەتی ژینی، دوور لەگەرداویم
کردە، تەرخانی جوان پەرستی تۆ
بۆیە هەر نەبێ ڕێز لەوە بگرە
لە پێناو نرخی بەدڵ تێگۆشە
ئەگەر جارجاریش پێم وتی: بمرە
کە بۆ بۆ تۆ وابووم، تۆش بڵێ خۆشە