سێ دیمەن

کۆمەڵە هۆنراوەیەکە زۆربەیان لە بەندیخانە نووسراون
لە کتێبی:
دیوانی جەمیل ڕەنجبەر
بەرهەمی:
جەمیل ڕەنجبەر (1949-1980)
 1 خولەک  867 بینین
١
لەتریفەی مانگەشەوا
لەیادگاری تەڵخی (ئەوا)
دڵ وەک تاڤگە بەخوڕ دەڕژا
دەڕژا بەناو سنگ و قژا
وەکو تەمی پیێش دەم و چاو
ئێوارە بوو، (پەیمان) بەناو
خۆی پێ ی نایە بان ئەو جەرگەی
هی یادی ڕۆژی ئەو مەرگەی
کەئاسمانی ویژدان گریا
گیانە... کەس نەهاتە فریا
٢
باڵندەی بن عەرد، بوون بە جیفڵقە
جەوەندەی ژێر زگ، زگی کەری دێز
مت بوو بێ شوڵقە
ئەمیان پان بۆوە، ئەویان زۆر گریا
گریا، گریا...
گریا، بۆ بریا..!!
٣
جۆخینی ئاغە و جوتیاری ئەو دێ
ئاگرێکی گرت، تاکو سەر لە نوێ
هەریەکە بۆخۆی ئارەق بڕێژێ
تەرمی چەوسێنەر... ڕەنجبەر بینێژی