بێژن بە ئاغای خەڵیفەزادە
لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
2 خولەک
840 بینین
بێژن بە ئاغای خەڵیفەزادە
لە لای خۆی ئەهلی عەقڵ و سەوادە
ئەمما لە نەزم و نەسر و تەحریری
لە عیباڕات و نوتق و تەقریری
وا مەعلووم دەبێ یا زۆر بێباکە
یا خۆ دوور لەوی زۆر بێئیدراکە
قەسیدە ڕاجیع بە تاشینی ڕیش
دەرهەم و بەرهەم وەک ڕێشی دڵ ڕیش
لە یەک مەحفلدا بە سووڕەت عالی
دەیانخوێندەوە عەلەتتەوالی
ئەو نەزم و نەسر و عیباڕاتەی تۆ
ئەو فەرمایش و خورافاتەی تۆ
بۆ پیاوی عالم زۆر نەنگ و عارە
یا دەڵێن شێتە یا دەڵێن هارە
برادەر ئەتۆ بۆ شاعیر نابی
خاترت جەم بێ قەت قادر نابی
نكاكم منا في جوابهاعەرەبی
ادخلوا البيت من ابوابهاعەرەبی
ئەو جار بەسەرچوو، ئیتر خۆت مەکە
بەینولئودەبا، سەخرە و مەزحەکە
ئازاد کردنی ڕدێن مەندووبە
حوسن و زینەتە، فرە مەحبووبە
تۆ ئیشت چییە بە ڕیشی فەقیر
تەنقیدی دەکەی بێفکر و تەدبیر
فێعلی تەکەللوف بەر تیبقی ئوسوول
بە فەرمایشی عولەمای فوحوول
مەندووب و مەکرووە، واجب و حەرام
پێنجەم مەباحە، باقی وەسسەلام
ژێر ڕیشیش داخیل قیسمی مەباحە
ڕاجیع بە مەیل و قەلب و سەلاحە
ئێستە بە فتوای عولەمائی نوو
مەکرووە مەباح بوو! مەندووب لە دەست چوو!
گوێلکن بە میسداق کەلامی قەدیم
مناع للخير معتد اثيمعەرەبی
تەشبیهی بە جوو نابێتە دەلیل
قەت وا مەیێژە دەخیل سەد دەخیل
اتحاد شكل سابق الاحلعەرەبی
تەکزیبت دەکا ئەشخاسی عاقل
گەرچی سۆفی نیم، ئەمما دەروێشم
لە ڕیش و بن ڕیش دیدە دەپۆشم
ئەگەر حەز دەکەی شتێک بزانی
لە عیلم و ئەدەب، لە غەزەلخوانی
انظر اشعاري يا فرادهاعەرەبی
تعرف الاشياء باضدادهاعەرەبی