قەوی شەوکەت

لە کتێبی:
دیوانی مەلا مارف کۆکەیی
بەرهەمی:
مەلا مارف کۆکەیی (1875-1945)
 2 خولەک  798 بینین
ئەی بە فەرمانی شەهەنشاهی قەوی شەوکەت ڕەزا
ئەو کەسەی دەیگوت فەلەک ئەحسەن مەلەک بەو حەببەزا
ڕۆژی ئەووەڵ چون سروشتی تۆ عەداڵەت پیشە بوو
در بر و دوشت حمایل کرده شمشیر قضافارسی
بەسیەتی بۆ ئیحترام و مەتح و تەعریفاتی تۆ
ئەمر و فەرمانت لە نێو میللەت ڕەواج و نافیزە
حازرانی مەجلیست کەسبی کەماڵت لێدەکەن
ئیستیفادەی عیلم و عەقڵ و پووڵ و ماڵت لێدەکەن
کافییە بۆ تۆ کە قیسمی ئەعزەمی ڕووحانیان
دەم بە دەم بۆ حەللی موشکیل دێن سوئالت لێدەکەن
ئیفتیخاری میللەتە ئەم مەحزەر و ئەم دەفتەرە
بێبەهانە و بێبەها هەر کەس بە مەتڵەب فایزە
عادەتی ئەشخاسی شاعیر مەسلەک و شەخسی ئەدیب
یا درۆیە یا ڕیایە یا نە مەکرە یا فەریب
یا بەدەسهێنانی دنیایە لەبەر لۆمەی ڕەقیب
هەڵدەبستن شێعری شەرماوەر بە ئەلفازی غەریب
شێعری من نیسبەت بە تۆ تەنیا حەقیقەت گۆیییە
چۆنە مەئیووسم لە ئەنعام و حقووق و جایزە
ئەووەڵەن «زُرنيعەرەبی» حەدیسی شاهبازی کیبریا
باوەڕت بێ سانییەن تەقیە و ئەدەب شەرم و حەیا
سالیسەن قەولی ئەدیب و فەیلەسووفی ئاسیا
تا نگویندت مگوی و تا نخوانندت میافارسی
ڕابیعەن بەدبەختی و بەدوەزعی و ڕۆژی سیا
بۆ شەڕەفیابی حوزوور و خزمەتی تۆ عاجیزە
گەر مووەففەق بم بە تەوفیقات و لوتفی ئیزەدی
تا موتەووەق بم بە تەوقی فەهم و عەقڵ و بیخرەدی
تا فەلەک دەخولێ لە دەوری میحوەری «قوتب» و «جدی»
تووتیی تەبعم هەتا کوو دێ بە ئەشعاری جەدی
بۆ گوڵی ڕووی تۆ وەکوو بولبول لە ناڵینە دڵم
تا نەفەرمووی چون حقووقی نادەمێ لێم عاجیزە
من کە «مەعرووف»م لە گوڵشەندا غەزەلخوانی ئەکەم
جارێ تەرحی نەقشی ئەرژەنگ و دەمێ مانی ئەکەم
دەفعەیێ مەیلی تەڕەب تاوێ موسوڵمانی ئەکەم
گاهێ پەروازی بڵیندی ئەوجی ڕووحانی ئەکەم
هێشتێ بەم گشت حاڵەوە پەروانەتم بڕوانە من
سەر بە سەودا دەم بە تاریف و سوپاست لافیزە