بۆ شەوی هیجر ئەو مەهە وەک ئافتاب
لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
1 خولەک
5128 بینین
بۆ شەوی هیجر ئەو مەهە وەک ئافتاب
جیسمی وەک ڕۆحی، گڵی کردە حیجاب
بەو جەمالە عیشق و، بەو جاهە حەسەد
هەم دڵی من، هەم دڵی دوشمن کەباب
با وجوودی لێوی شەککەرباری تۆ
بێ وجوودە نەشئە بەخشینی شەراب
بەیتی زاتی تۆ لە دیوانی وجوود
مۆری حەق کردە بە نوقتەی ئینتیخاب
بێ حیسابە گەر گوناهـ، باکم چیە!
حەزرەتی ئەو شافیعە ڕۆژی حیساب
بەر شەفاعەی ئەو شەفیعەم خەی خودا
خۆشم و ئەحباب و ئەهل و داک و باب