ئەی جەماڵت نووری دیدەی ئەنبیا

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 1 خولەک  6875 بینین
ئەی جەماڵت نووری دیدەی ئەنبیا
شامی توڕڕەت سوبحی عیدی ئەولیا
ئەو بەر و بوومە جەنابی تۆ تیای
بەردی بۆ مە دوڕڕە، گەردی تووتیا
ئاوی خزرە خاکی ئەو بەرقاپییە
دڕکی ئەو بەردەرکە گوڵ، پووشی گیا
ئافتابی گرتەوە، وەک کاسە، چەرخ
سواڵی لەو ڕوخسارە بوو زەڕڕێ زیا
ئەهلی ڕەحم و فەزڵی تۆ مەحویناسناوی ئەدەبی دەخیل
سەد کە وا نائەهلە، ڕەحمت بێ پیا