حیزێک کە ئەگەر قسە ببەستێ بە ڕەزاوە
هەجوی شوکری
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
2973 بینین
حیزێک کە ئەگەر قسە ببەستێ بە ڕەزاوە
بێ شک بە حەڵاڵی لە کوزی دایکی نەزاوە
بێ حیکمەت و بێ قیمەت و بێ جێ نییە شیعری
عومری لە هەوەڵ تا ئاخری تێدا ڕزاوە
شوکری گەن و گووخۆری سولەیمانییە ئەموت
هەر چەندە کە ئەمدی وەکو لۆتی دەگەڕاوە