عیللەتی قائیممەقام

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  864 بینین
ڕەببی قەت تووشمان نەهێنی عیللەتی قائیممەقام
ئێمە تابی حەرب و زەربی کێری پاشامان نییە
هەرکەسێ بیگێ دەڵێ ئەی ئافەرین سەد ئافەرین
دوژمنی ساداتە قەت باکی لە دان و مان نییە
دوو هەزار کێری پیا ڕۆیی نەخارا مەقعەدی
ئێمە میرم مەترەقی وەک سەنگی خارامان نییە
بیکوژن کێرخۆرە نامووس و حەیای کوردانی برد
قەت لە کوردانا دەڵێی پیاوێکی ئازامان نییە