هاتەوە ئاشووبی دەوران، مەردی مەیدان هاتەوە
سمایلی مەلالا خالید کە لە سەفەر هاتەوە شیخ ڕەزا ئەمەی فەرموو
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
1 خولەک
1777 بینین
هاتەوە ئاشووبی دەوران، مەردی مەیدان هاتەوە
شێر یەزدان، لەندەهووری ئیبنی سەعدان هاتەوە
بۆ قڕانی لەشکری ئەعدا لە ناکاو میسلی بەرق
ئاسەفی ساحێبقران، لەعلی بەدەخشان هاتەوە
هەوری میحنەت، باڕەشی غەم، سەیلی ماتەم بوو تەمام
بەرقی تابان، میهری ڕەخشان، ڕەعدی غوڕڕان هاتەوە
پاڵەوانی پایی تەختی سەفدەری شێرزاد خان
تاج بەخشی کیشوەری مەغریب ئەڵب خان هاتەوە
سەعدی سەفدەر، مالیکی ئەژدەر، هوزەبری پڕ هونەر
بیژەن و گیو، تووس و نەوزەر، پووری دەستان هاتەوە
حەمد و لیللاهـ باز لە بۆ قەتڵی سەری توورانیان
ڕۆستەمی مازەندەران، سامی نەریمان هاتەوە
ژێردەستی ئەسعەد ئاغا بووین وەکو مووری زەعیف
بۆ خەلاسیمان سمایل وەک سولەیمان هاتەوە
دۆستان لەب تەشنە بوون ناگاه لە فەیزی لوتفی حەق
جۆیی نیل، دەریایی قولزوم، بەحری عوممان هاتەوە
پێی ئەکا ئەتک و سیاسەت هەرکەسێ خۆی حەز بکا
قاتڵی ڕۆحی حەمە و جەللادی وەسمان هاتەوە
«لامیعناسناوی ئەدەبی»ی شاعیر بەهەر مەجلیس بچێ، خەڵکی دەڵێن
بولبولی دەستان سەرا، مورغی غەزەلخوان هاتەوە