ماڵ مودیری

لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  1443 بینین
ماڵی مودیری کە خەڵکی هەولێرە
هەروەکو موویی خایە بێ خێرە
سوورەت و سیرەتی لە پیاو ناچێ
ئەو قوڕمساغە مێیە یا نێرە؟
من بەمەخفی کە چووم و تێی فکریم
بەزمی غەوغایە، مەقعەدی کێرە
دیم حوسێن کردی قەسدی قەتڵی فەتاح
وەکو یوونس کە دەس بەشمشێرە
حەرەمی موحتەرەمی لەعلی خان
خەرمەنی عیسمەتی گەرای کێرە
ڕاوی ڕێوی هەموو لە بۆ کەوڵە
گورگ لە بۆ بەرخە دێتە ناو بێرە
بەحری ئاودانی مەزرەعەیی فەرجی
جووتە گون جۆگەیە، کێریش ئاودێرە
وتم، ئەی بێ حەیا تۆ ناترسی؟
لە خودای ڕۆژ و مانگ و ئەستێرە
وتی، یا شێخ ئەمان، مەکە مەنعی
ئەهلی قوونیان بەقوونی ئەو فێرە
نییە باکم گەر ئەو خەبیسە بڵێ
ئەوە ئەشعاری «لامیعناسناوی ئەدەبی»ە کوێرە