وەڵامی نووری بۆ ئاوات

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
مەحەمەد نووری
 1 خولەک  784 بینین
هەستی نێژراوی دەرێناوە لە ناو گۆڕی سکووت
مەسەلەی کۆنە دەڵێن «باوەلێ باوێکی بەسە»
باوەلێ، دیارە کە شەمزاوی بە باوی گەردوون!
خۆ دەنا زوقمە حەریف خۆی بزەتاوێکی بەسە
باوەلێ، بادەوە سەر باو و گوڕی کاتی کوڕی!
شیر هەتا کۆن بێ دەڵێن هەر لەپەساوێکی بەسە
گێژی گێژاوی بەڵا بێ ئەوی دەشکێنێ دڵت
لای خودا دەستی دوعا قەلبی شکاوێکی بەسە
بە چەکی شیری برۆ و تیری بژانگ هەڵمەکە دڵ
شیر و تیر بۆچی دەسووی سیلەیی چاوێکی بەسە
نەتەوی بۆچی بزانێ بە هەموو هەستی دەروون
دڵ بە دڵ ڕێی بێ هەرای بۆ چییە قاوێکی بەسە