نامەی ئاوات بۆ نووری (٣)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
720 بینین
بۆ نەهاتی گیانەکەم، دەعوەت کرای
خۆ لەگەڵ «ئاواتناسناوی ئەدەبی» لەمێژە تۆ برای
هێندە شیرینن برام! خۆت و وتەت
هەروەکوو قەند، هەربینا ڕۆژێک خورای
زوو بە تەنیا شاعیرێک بووی و بەڵام
ئێستە مامۆستایەکی داستان سورای
بەو هەموو تەبع و قەریحە جوانەوە
کاکە! بۆچت کردووە، بێ دەنگ کرای؟
خۆ لە ناو کۆڕی ئەدیبانی زەمان
زۆر بە زانا و بلیمەت ناسرای
«نووریکەسمحەمەد نووری»! تۆ وەک نووری ڕۆژی ڕۆشنی
سەد چەلیش خۆ ون بکەی، هەر ئاشکرای
بۆ شەوی شێعریش ئەگەر ناردیان، بچۆ
چونکە بۆ ئەو مەجلیسە تۆ شەوچرای