نامەی ئاوات بۆ نووری (٢)
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1000 بینین
تەیری دڵ بێ پەڕوپۆ، تەپکە شکاوێکی بەسە
چاوەڕێی تۆیە کە بێی، گەرمەسڵاوێکی بەسە
مەڵێ زستانە، جلی پیر و فەقیر پارە بووە
ڕۆژی ڕووت دەرخە، هەتیو تۆزە هەتاوێکی بەسە
پاییزە، فەرموو تەماشا بکە لانەوخوارم
پیرەکەروێشکێ لە گوڕ کەوتبێ، ڕاوێکی بەسە
ئەو هەموو زولفە بە زەنجیری مەکە بۆ ملی من
تەیرێ وا بێ پەڕوباڵ کەوتبێ، داوێکی بەسە
سەیید و پیر و فەقیرم، وەرە لێم قەوماوە
بۆ منە ئەو مەسەلە: «باوەلێ باوێکی بەسە»
وا بە سەرڕووتیی و پێخاوسی هاتۆتەوە لات
«کامیلناسناوی ئەدەبی»ت جووتە کڵاشێک و کڵاوێکی بەسە
هێندە هەر هاتم و چووم، خۆزگە بە دۆم دەخوازم
پیرەدۆمێکی هەژار جاوە دڕاوێکی بەسە