ئەی نەمامی تازە

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  859 بینین
وەرە ئەی نەمامی تازە! تۆ لە باغی کێ ڕوواوی؟
کە ئەوەند شۆخ و شەنگی، لە چ کانێ ئاو دراوی؟
دەم و چاو و بەژن و باڵا، هەموو ڕیکوپێک و مەوزوون
هەموو دڵڕفێن و شیرین، کە لە جوانییا تەواوی
لە دڵی هەژاری عاشق هەر ئەتۆی و خۆشەویستی
چ بکا لە پارچە گۆشتێ، کە بە زۆری تێی خزاوی
تۆ و ڕۆح و بیر و باوەڕ، تۆ و قەست و عیشق و ئامانج
چییە ئەم تەلەسمە ئازیز، لە هەمووی کە تێکەڵاوی؟
شەو و ڕۆژ بە یادی ڕووی تۆ، نە خەوم هەیە نە خۆراک
بەڵێ، دەستی قودەرتێ بوو کە لە عەیب و عار بڕاوی
دڵی موبتەلایی «کامیلناسناوی ئەدەبی» کە ئەتۆی تێیا دیاری
چ جوان و ڕوون و خۆشە، تۆ چرای و هەڵکراوی