بەفری بەران

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  848 بینین
سەیری چەندە سەخت و ناخۆشە بیساتی پاییزی!
سەگ لە سەرمانا تەزی، شێریش لە حاند سەرما بەزی
تەم لەگەڵ بەفری بەرانا وا سەری کوێستانی گرت
سەر بەرەوژێر، کەم کەمە دێوی سپی بۆمان خزی
هات گوڕەی پیاوی لەمێژینە و دڕا جلکی هەژار
کار و مەڕ هەر کاڕەیانە، بزنەڕووتەش هەڵبەزی
پیر و لاو، شێخ و مەلا، هەر حەز لە تەندوورێ دەکەن
ملهوڕیش دەڕوا بە ئەستۆی کز، بە کووڕی و مل کزی
جاروباریش خۆزگە خۆ دەرخا لە نێو هەور و هەڵا
زۆر بە ترس و لەرزەوە، زەردە بە چاوشارکێ و دزی
هات نەسیمێکی شەماڵ و تا وڵات ڕەش کاتەوە
داوەشێ! بێ وادە هات و وا ئەویش گیانی تەزی