بوڕاقی باڵدار

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 2 خولەک  702 بینین
ئەی سەراپای وجوودت لە هەموو عەیب بەری!
تۆ لە تاریفی من و هۆنەری دیکە بەدەری
تۆ ڕەسووڵێکی، زەوی فەخری بە تۆ بوو لە سەما
مانگ بە ئەمرت لەت و پەت بوو، لەتی بۆ لات دەوەری
هێندە گەورە و بەشکۆ هاتی بە ئەمری یەزدان
هەچی پێغەمبەرە ڕاوەستن، ئەتۆیان لە سەری
ڕابەر و گەورە وو خاوەن کەرەم و مەرحەمەتی
سفرەکەت حاتەمی ون کرد و نەماوە ئەسەری
هەرکە هاتی هەموو زاڵم لە نەهاتیدا چوون
زۆری زۆردار بە وجوودی تۆ نەمابوو خەبەری
جوبرەئیل بانگی دەکردی کە لە دەوری مەکە بووی
کوتی: فەرموو بڕۆ، تۆ خاوەنی فەتح و زەفەری
خۆی نەگرت کافر و تەسخیری مەکەت کرد خێرا
سەری شێوا و کونەمشکی بە دڵ و گیان دەکڕی
ڕێگەکەت دوور بوو، بەڵام ساڵی بە ساتێکی بڕی
ئەو بوڕاقی کە بە باڵان دەفڕی چوویە سەری
هەچی دووی تۆ نەکەوت بەختی خەوت، ڕۆیی کەوت
تووشی بوو مەخسەرە وو نەگبەت و سەد دەردیسەری
شاسوارێکی وەها بووی هەموو ئاسمانان چووی
هەر مەلاییک بوو بە پێشواز لە سەران دادەوەری
بە سڵاوات و بە تەکریم و بە تەحسین و ئەدەب
ڕادەوەستان و دەیانکوت: کە چ شیرین سەفەری!
چوویە ئەو جێیە کە جوبریلی ئەمین ماتڵ ما
جێی حوزوور بوو، لەوە بەولاوە نەمابوو گوزەری
لە مەسافا وەکوو کێویی و لە بەزلا بەحری
ئەی بە قوربانی بوڕاقت کە سەراپا هونەری!
مۆجیزەت زۆرە، لە ئەژمار بەدەرە بۆ «کامیلناسناوی ئەدەبی»
هەر ئەوەند بەس کە دەڵێم: خاوەنی «شق القمریعەرەبی»