هەر درۆیە

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  903 بینین
سەراپا هەرچی فەرمووت هەر درۆیە
هەموو فەرمایشت بێ تار و پۆیە
وەڕەز بووم من لە خوڵفی وەعدەکانت
نەفەرمووی عاشقی من هەرزەگۆیە!
ئەتۆ فەرمووت شەوێ دێمە کەنارت
وەرە، ئەسپابی شادی گردوکۆیە
سەماوەر سینە، چا خوێنی جگەرمە
کەلامم نەقڵی نوقڵی لەعلی تۆیە
ئەگەر ئەم جارەکەش وادەت درۆ بێ
بەجارێکی «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» ڕەنجەڕۆیە