دەردی دڵ
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1178 بینین
پشتم بە باری میننەتی خەڵکی جدەو بووە
دەستی قەزاش لە من دەری ئوممێدی بەستووە
تا کەی بڕۆمە ئێر و ئەوێ، نەسرەوم دەمێ؟
تا کەی ئەجەل بە سەبر و مودارایە، نوستووە؟
یاخوا ملی شکێ، وەخەبەر نایە ماڕزە!
داخوا بە داخ و دەردەوە کێی دیشی خستووە؟
چەرخی فەلەک کە پیرەژنێکە هەزار ساڵ
ڕیسی هەزار «کامیلناسناوی ئەدەبی» و فەرهادکەسی ڕستووە