ڕۆژی هەل

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  594 بینین
سەد شوکر کوردە! ئەوڕۆ ڕۆژی هەلە
هەلە هەڵکەوتووە، فەرموو بە پەلە
وەرە مەیدان و لە خوێن سوورکە وڵات
وا کە لەو خوێنە تەرم بێنە مەلە
گەرچی ئێستاکە بە چاو دەیبینی
دوژمنت شیک و جوان، قیت و بەلە
دێ زەمانێکی لە بەر دەست و پەلت
خۆ بکا پان، بکەوێ چەشنی سەلە
ئەو دەمە تۆڵە بە دەست بێنە ئەگەر
پیاوی، بگرە نەتەوی خۆت بە پەلە