نیشتمان

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  918 بینین
تەماشا نیشتمان، ڕێک جێگە مۆڵە
چ وێران و کەلاوە و چۆڵ و هۆڵە!
گەلیش هەروا بە فیکرێکە لە کونجێ
کە چۆن بستێنێ لەو بەو فێڵە تۆڵە
بەڵام دەشت و دەری زەنوێرە هێشتا
لەبۆ سەیرانی گەل زۆر نەرمونۆڵە
هەموو باغ و گوڵ و گوڵزاری هەروا
لەبار و دڵڕفێن و زەردوزۆڵە
لەوێدا من بە جارێ دەستەوئەژنۆم
بە دەست شەختەی زەمانە بووم کزۆڵە
لە نێو ئەو باخەدا بێ قەدر و بایی
«ئیمامیناسناوی ئەدەبی» باخەوانێکی کڵۆڵە