غەزەلی ناقیس
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
852 بینین
چ شەوێ بوو شەوی جومعە، کە شەوی زەلزەلە بوو!
شەوی سۆز و شەوی پڕسۆز و هەرا و مەشغەلە بوو!
چ شەوێ بوو کە چرای عەرزی بە فرمێسکی فەلەک
هەموو کووژانەوە، مەجلیس هەموو بێ مەشعەلە بوو!
مەشعەلی سوختەدڵان گەییە فەلەک، بۆیە لەوێش
دەستەدەستە مەلەکیش هاتنە عەزا، هەلهەلە بوو
خۆم و هەرچی هەمە کردم بە فیدای و ئەجەلیش
کەچی تەئخیری نەکرد، سەیری چ بێ حەوسەلە بوو!
دڵی ئێمە و دڵی عالەم وەکوو یەک ئاگری گرت
چاکە لەم مەرحەلەدا دڵ لە دڵان بێ گلە بوو
هێند پەرێشانە دڵی خانەخراپی «کامیلناسناوی ئەدەبی»
غەزەلی ناقیسە، ئەم جارە ببوورن پەلە بوو