چش لەم و لەو
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
795 بینین
ئەی خالیقی ڕۆژ و شەو! ڕۆژم ڕەشە هەر وەک شەو
شەو هەر لە خەیاڵی ئەم، ڕۆژیش بە هومێدی ئەو
تا کەی بە هومێدی ئەو، تا کەی بە خەیاڵی ئەم؟
یاڕەب ئەو و ئەم بەس بێ! هەم چش لەم و هەم چش لەو
ڕۆژ و شەوی عومری من، پاکی بە عەبەس ڕۆیی
ڕۆژ خواردنە فکری من، شەو هەر بە خەیاڵی خەو
ئەم عالەمە فانی بوو، ئیتر بە خەیاڵی چی؟
کوا شاهـ سولەیمان و ئەسکەندەرکەس و کەیخوسرەوکەس؟
هەستە بڕۆ بەردەرکی خاسانی خودا «کامیلناسناوی ئەدەبی»!
بمرە، کە لە پاش فەوتت هەر عیشقە دەدا پڕتەو