وەعز و تەڵقین

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  1004 بینین
من و دڵ عاشقی هەر زەرق و بەرقین
بە پیریش گوێم نەدایە وەعز و تەڵقین
مەکە تۆ باسی تۆبە، واعیزی پیر!
من و دڵ خۆ لە ترسی تۆ دەتۆقین
من و یار هێن بە سەرگەرمی ژیاوین
لە خۆشی یەکتری پڕ شەوق و زەوقین
شوکور زستانی ئەمساڵ وەک بەهار بوو
هەموو کانیاوەکانی کێوی تۆقین
بە کوێری دوژمنم، ڕێوبان کراوە
هەموو جێژوانەکان هەر مان و باقین
کە ڕقئەستوورە ماڕزباب، ڕەقیبم
بڵا هەڵماسێ وەک ماسی لە بەر قین
«ئیمامیناسناوی ئەدەبی» ئەوکەڕەت ئەو دەستە شێعرەت!
لە سەر وەزن و لە سەر شێوەی عێراقین