بێ هەستم

لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
 1 خولەک  932 بینین
لەمێژە من کە زەدەی غەمزەیی دوو نێرگسی مەستم
وەداوی زولفی کە کەوتم، بە شێتی چا بوو خەلەستم
دڵی پساندم و ڕۆیی، بەڵام بەوەم چا بوو
گەڕاوە لام و بە تایێکی بسکی وی بەستم
هەڵاوەساوە دڵ و من لە دووی لە پێ کەوتم
مەگەر بە ڕەوڕەوە، گاگۆڵکەکەم، لە پێی خستم
بە پیری سەیرە چلۆن بوومە پەندی پیر و جحێڵ
وەکوو هەڵاڵە لە دەشتی گوڵام و پێ پەستم
کە دێتە باغ بە خەیاڵم لە دەست و پێی هاڵێم
کەچی بە داخەوە خۆ بەند نەبوو لەوێش دەستم
جنێوی دابوو بە من یار بە لێوی شیرینی
منیش شەوێکی بە بێ دەنگی چوومە لای گەستم
لەوێ شەوێ دەم و لێوی «ئیمامیناسناوی ئەدەبی» چەسپاوە
وتەی نەماوە، ئەوا بۆیە ئێستە بێ هەستم