قوربانی وەفاتم
لە کتێبی:
شاری دڵ
بەرهەمی:
سەید کامیل ئیمامی (1903-1989)
1 خولەک
1360 بینین
غەرقم لە غەمی هیجری تۆ، بۆیە کز و ماتم
زولفی وەکوو زنجیرتە ئەسپابی نەجاتم
بیخە ملم و بمخە قەراغێ بە سەری خۆت
ئەی سەروی بڵندقامەتی شیرین حەرەکاتم!
لەو ڕۆژەوە من کەوتمە نێو بەحری غەمی تۆ
ڕۆشن بووە لای ئەهلی وەفا عەهد و سوباتم
هەرچی لە دڵتدایە بەبێ ترس و خەم و بیم
بیکە لەگەڵم، گیانە بە قوربانی وەفاتم
مەعلوومە کە تۆ خاوەنی جوانیی و جەماڵی
هەرچەندە نییە ماچێ لە لێوت بە زەکاتم
وەک لێوی بەدەخشانتە گوڵ، خەندە سیفاتە
بۆیە وەکوو بولبول بە هومێد و بە تەماتم
«کامیلناسناوی ئەدەبی» کە وەها غەرقە لە گێژاوی غەمی تۆ
تۆ خوا بگرە دەستی، عەزیزم بە فیداتم