خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمان بوو
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
2 خولەک
657 بینین
خۆزگە بەو ڕۆژەی حەربی ئەڵمانناوی تایبەت بوو
لە ئەرز و ئاسمان ئاگرباران بوو
شەکر و چا و کووتاڵ زۆرتر هەرزان بوو
نە کەس بێ بەرگ و نە کەس بێ نان بوو
***
حەفتا و پێنج غەرام چایی بێ لاجانناوی تایبەت
یەک کیلۆ شەکر بۆ یەک سەرخێزان
لە سەری مانگا حازر بوو لامان
تێر و تۆخ حاجی و بەگ و گەدامان
***
ئەو ڕۆژەی کە دیم گیرابوو بەرلینناوی تایبەت
کەوتینە شەوق و بەزم و هەڵپەڕین
بۆ ئەوەی وتمان بە خۆشی ئەژین
شەڕ و شۆڕ نەما لەڕووی سەر زەمین
***
کەچی وا ئێستا خۆزگە بە پارین
هەموو سەرگەردان بێ ئیش و کارین
هەتا تەنانەت بێ سووخت و دارین
بێ کەس و بێ دەر بەبێ خەمخوارین
***
نۆ مانگە چامان بۆتە چای لاجانناوی تایبەت
کە بۆمان دێنن لە خاکی ئێرانناوی تایبەت
دەرد و نەخۆشی خستۆتە ناومان
وەختە کوێر ببین نەبینێ چاومان
***
خۆ من بیستوومە لەپاش تەنگانە
نۆبەی دڵخۆشی و شادیی ئینسانە
بۆ ئێمە گەڕا بە پێچەوانە
شکور بە جاران نەک بەم زەمانە
***
ئیتر ئەوانەی وان لەسەر کورسی
تێرن ناپرسن لە حاڵی برسی
تا کەی هەر بۆ خۆو هەر نەفسی نەفسی
کوژراوی هیچ نین غەیری بێکەسی
***
خۆ هەر قەومێکیش پەنا بە خوایە
سەرگەردان و کز دایم لە دوایە
دوچاری زوڵم و دەرد و بەڵایە
نەویستی بەشەر خڵتەی دنیایە
***
دەردی زەلزەلەیش سەرباری گران
خانووی ڕووخاندین خۆمان سەرگەردان
دڵخۆشیان کردین بۆ یاریدەدان
بە پارەی خانووی زستان و دووکان
***
هەمووی هاتە سەر بەنگەڵەی تەیمان
جێگەی دوو نەفەر بەدتر لە زیندان
بێ پارە و بەرگ، بێ ڕێگە و بێ نان
تێیدا بگەوزین پەنا بە یەزدان
***
هەتا جووت نەکەی گەنم نەڕوێنی
یا بە دەستی خۆت سەرت نەخورێنی
***
نە سک تێر ئەبێ نە ئاڵۆش ئەمرێ
نە یاریدەی کەس کەڵکت بۆ ئەگرێ