ئەمە چەند ساڵە تەقەلا ئەدەم

لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  710 بینین
ئەمە چەند ساڵە تەقەلا ئەدەم
تانە لە شێخ و لە مەلا ئەدەم
بۆ ئەوەی کە وا قەومی خەواڵوو
هەڵسێنین لە خەو یەک یەک و دوو دوو
خەڵقی باڵ ئەگرن بەسەر هەواوە
ئێمەش پاشەوپاش هاتووینە دواوە
وەک هیندستانی شەڕەدین ئەکەین
دایم لە یەکتر پەشم و قین ئەکەین
سۆفی ئەڕوانێ بۆ دەروێش بە قین
دەروێشیش ئەڵێ تف سۆفیی بێ دین
لەبەر برسێتی و بێ بەرگ و نانی
هەر ئەڵێین «ساحێب» تۆ خۆت ئەیزانی
یەگ پیرێژنی غەیرە دینمان
لێمان وەرئەگرێ ڕۆح و ژینمان
گەلان ئاوا بوون گەیشتنە سەر کەل
ئێمەش لە پێدەشت وەک حەیوانی شەل