ئەلیاس و خدر و ساڵح و داوود و سولێمان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 2 خولەک  738 بینین
ئەلیاس و خدر و ساڵح و داوود و سولێمان
یەعقوب و عوزێر و مەسیح و یوسف و کەنعان
یەحیا و ئەسکەندەر و زەلکفل و حەزرەتی لوقمان
شاهانی زکرکردنی مەعلوومە لە قورئان
وا لەبۆ خاتری حەزرەتی لۆلاکە بەبورهان
دەنگی سەیدی جنن و بەشەر دێ لە مەدینە
بۆ دینی خوداوەندی تەعالا لە ئامینە
مژدەیی نەسری لە دەستە بۆ ڕەجمی لەعینە
بەدکاری نەکەین لە نەمیمی بۆچی چەقینە
خانەیی نەممامی ببینن وا دەبێ وێران
ئەو زاڵمی توشی عەزاب و قەهری خودا بوون
ساحبی عیز و سەڵتەنەتی باغی سەبا بوون
بەقەهری خوداوەندی عەزیم گشتی فەنا بوون
وا بە تەحەبور ڕوو لە دەری داری بەقا بوون
شا بەهمەن و تەیمور بەختەکو قەیسەری توران
هەرچی لەدینی حەزرەتی فەخرولعەرەبی بی
قەت نابێ لەناو بەرگی زوڵمدا و غەزەبی بی
دوشمنی ئەڵڵایە یەقین هەرچی کە نەبیبی
مەعلومە لە شەیتانە کە هەرچی عەسەبی بی
لە غەلغەلەدا خاڵی دەبی هەینێ لە ئیمان
حەقە هەر خۆم و لەبۆ خۆم ڕوو بکەمە زاری
بۆ ڕۆژی فەرمویەتی قورئان وەعدەی باری
قەهری غەزەبی خوا دێ وەک بارانی بەهاری
نەمامی ببینن لە دڵی ڕوونی بوخاری
ئیسپاتی نەمیمی کە دەکا و کۆمەڵی مەروان
بەسیە غروری ڕوو لە هەوا و حوبی جیهانی
قەهری غەزەبی وەستاوە هەتا نەخفەی سانی
مەلی حەقیقەت بکە تا لەو عومری جەوانی
تۆ حەسەناتت بێنە لەبۆم پێم بڵێ کانی
بۆ ڕۆژی کەوا خێر و شەڕت وەزنە بەمیزان
هەر ساحێبی ئیمانی سەحیح ئەهلی نەعیمە
ئەو دڵی پڕ حەسەد و شکە خەڵقی جەحیمە
ئەو لەعنەت لەسەرە کە دەخوا ماڵی یەتیمە
ئیسلامی سەحیح کە دەڵێ لەو پەندە بەریمە
دڵی ئەو کەس عەرشی خودایە دوورە لە شەیتان
وەسفی بەچاکی ئیختیاری خوداوەندی عەزیمە
بێ باب و وەلەد قادر و قەیوم و قەدیمە
بەننایی ئەرز و جنن و بەشەر عەرشی عەزیمە
ڕاحیم و ڕەحمان و سەخی جەننات و نەدیمە
بۆ ئەوە بەخشینی لە جەننەت حۆریی و غیلمان
ئەو ژیانی کە دەژیی مردنیشی بۆ هەیە
وەختی ژینت دەبینی ئاخریشی بۆ هەیە
جەننەت و دۆزەخ تەمام حەشەر و میزان بۆ هەیە
بەس بگریێ سامیناسناوی ئەدەبییە ڕێی نەدامەت تۆبەیە
ڕووت لەخوا وەرمەگێڕە ڕوو لە ئەو بکە ئەی جەوان