ئەو ئەرزە کە فاخیرە خۆ مۆلکێکی خودایە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 3 خولەک  676 بینین
ئەو ئەرزە کە فاخیرە خۆ مۆلکێکی خودایە
فەرشی بەشەرە مەعدەنی پڕچەتری سەمایە
کەوکەبی تەسبیحە بەڵا ڕۆژیشی چرایە
مەخلوقی سەری لە هەوا و کەیف و سەفایە
قیسمێکی حەیاتی نییە تا ڕۆحی قەزایە
ئادەم و ئیدریس و ساڵح و نوحە لەوێیە
خدر و ساحێبی یەدی بەیزا کە لەوێیە
عوزێر و یونس و ئیزحاقە لەوێیە
سەییدی ئینس و جنن و مەلائیک کە لەوێیە
کەعبە و جەبەلی قودسە وە هەم توری سینایە
مەزرەعەیی ئاخیرە بۆ یارانی وەفادار
هەستن لەخەوی غەفڵەت و ئەی ئادەمی هاوار
خوێن ڕێژی لەبۆ موشریک و خوێن ڕێژی ڕیاکار
مانعە خالق یادی بکە هەر نەبی جارجار
هەرچی کە ئەکەین حەفیزە هەتا ڕۆژی جەزایە
شەمس و قەمەر و کەوکەب و ئەو ئەرزی بەبوڕکان
وەک دەهەژێ لەو ڕۆژی کە جەولانە لە بەحران
ئینزارە لەبۆ جنن و بەشەر بۆ هەموو حەیوان
بێ سوودە گرین و جەزەع وەڵڵاهی بەقورئان
ئەو نەفسە بەدە ڕۆیی بڵێن کاری کرایە
خالقە بۆ جنن و بەشەر بۆ زەڕڕیی مسقاڵ
بی نۆرە لەبۆ حەزرەتی کرد شەرتە بۆ جالجاڵ
ئەو وەختە کە مەعلوومە لەخوا ئوممەتی بێ حاڵ
وێرانە ئەرز بە نزولی ئایەتی زیلزال
هاوارە بەحاڵی منی وەک نیمە بەقایە
ئەو نفسە بەدە موستەحەقی ئاگر و عەزابە
غافڵ مەبە بۆخۆ لەبەینی خەوف و ڕجا بە
دائیم لە فکرکردنی ئەحکامی خودا بە
تۆ دووری بوغز و حەسەد و دووڕوویی ڕیایە
ئینعام و کەرەم مەرحەمەت و ڕەحمی لەلایە
سانعی ئینسان و جنن و حەیوانە بەملیار
مەخلوقی هەیە بەڵاکە پێم نایەتە ئەژمار
بەعزێ ئەزیەت و غەم هەردەمە فکری لە ئازار
مەخسودی کەسەترە دەیەوێ ڕویی لە ستتار
ڕووڕەشە چونکی لە دنیا بێ حەمد و سەنایە
وا باشە بەشەر بژیی لەسەر وەسیەتی لوقمان
ئەو کەسی تەختی هەیە ئەو مەشهورە بە سوڵتان
زیخی عەدل هەڵخا وەکوو داود و سولەیمان
زیللەتی میللەت لابەرێ وەکوو یوسفی کەنعانکەس
بێ چارەیە ئینسان لەکەری ڕووی لە هەوایە
ئەی نفسە بەسە تۆبی خودا ڕوو کە نەدامەت
بێ عوزر و بەهانەی بەخودا ڕۆژی قیامەت
عالەم و ئومەت حەزرەتی شێخی بە کەرامەت
دەردەکەوێ مەخسەدی خوا بۆ یاخو زەعامەت
دەفتەری ئەعمالی دەدەنێ و وەختی سەرایە
ئەی ئەرزە کە مەشهوری بە گەورە و کەبەرینی
میوانە لەلا فەخری عەرەب شاهی مەدینی
ئالوسەحاب و شوهەداو و خوێنی برینی
مژەیی حەشرە بەشەر لە یەکەم خەبەرینی
چ تونە و چ تیژە دەبینن کە چ هەرایە
ئەو ڕۆژە دەهەژێ بەدەن و جەرگ و هەناوت
بێ کەڵکە گرین و جەزەع و وا ئەشکی بەتاوت
بۆخۆت بگری هەتاکوو خوێن دێ لە هەردوو چاوت
وەرە پێش بەخۆت و دیوانت سامیناسناوی ئەدەبییە ناوت
شیعر و کەلامت حازر و مەوجودە کەمایە