مەعلوومە عەبەسیانە تەکبەر بەتەما بە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
2 خولەک
625 بینین
مەعلوومە عەبەسیانە تەکبەر بەتەما بە
ئاگری دڵ بێتە سەرت بۆ گفت و جەوابە
جارێکی نەبوو دەست کەیە ئاڵایی سەوابە
بۆ دڵ دزی بێ ڕەحمە کە بێ شەرم و حیجابە
جەللادی منی بێ کەسی وا خانە خەرابە
ئاشوفتە دڵی تۆیە ئەتۆش جارێ نەزەر کەی
حەیرانی خەتی تۆیە بەفیڕۆز و بە کەی کەی
تاجی موحیبەت بۆ منی بێ چارە لەسەر کەی
پەرچەم وەکوو جەللادی لەسەر سەحفەیی کوڵمەی
دڵ زامی ئەوە بۆچی دەڵێن مەستی شەرابە
دە مژدە بە بولبول دەن سەحەر هات شەبەقی دا
فەسڵی بەهارە خونچە لە باغانی دەمی دا
دڵ کەوتیتە ژێر دەرگە و خاکی قەدەمی دا
زوڵفانی وەکوو ئەژدەری جەنگی لە قەدیدا
ئەی دڵە بەس لە ئەمانی بێ شەرت و بەقا بە
وا بەسیەتی ناڵەیی کوشتنی بە جەفا بەس
فەخری مەکە زیبا لەسەر ئەو ئەرزە هەوا بەس
مەمخەرە ناڵینی و کەسادی و لۆمەیی ناکەس
موژگانی وەکوو تیری لە جەرگی منی بێکەس
گیر کردووە وا تیژە دەڵێی چەنگی قولابە
بێ بەهرەی هەوەسە ئەو کەسی بەرگی سیاپۆش
دڵی دوورە لە شادی و هەردەم عاجز و خامۆش
سەروەتی دارا دڵی عاشق ناکا فەرامۆش
سامیناسناوی ئەدەبی کە کوژراوی مژەیی تۆیە بەلا تۆش
زیللەتی بەدکاری وا بەدی بەسیە وەڵا بە