مودەتێکە وا لە هیجر و ناڵە و هاوارتە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 2 خولەک  688 بینین
مودەتێکە وا لە هیجر و ناڵە و هاوارتە
ڕۆژ و شەو هەر وا لە شیوەن داخ و میحنەت بارتە
فائیدەی کا چی بەچی کرد مائیلی ئەغیارتە
دڵ لە دەرگا پاسەوان وا مەحرەم و خەمخوارتە
وا لە جەور و پڕ فیغان و عەزیەت و ئازارتە
مەحتی باڵایی بەشیرین دێتە بەرچاو بێ مەبەس
دەردی خۆم نابێ بڵێم خۆ قەت نەگوتراوە بەکەس
نابێ غافڵ بم لە یارم تاکوو مابێ یەک نەفەس
قاعیدەی جەنگی عەدوتە ڕۆح لە مەیدانی عەبەس
بێ ترس ئەو پێشەوایە شاهی ئەو سالارتە
وای لەبۆ شادی حەیاتت دەم لەسەر دەم کەف لە کەف
ماری زوڵفت دێتە باڵا لەم تەرەف بۆ ئەم تەرەف
هاتوچۆی باڵایی شیرن پێچ بەپێچ و قەفبەقەف
جەیشی داو داوت پەریشان دێتە تەدریب سەف بەسەف
غاڵبی جەنگی هۆلاکۆ زوڵفەکەی تاتارتە
بۆ باغی سینە تەیری بولبول بە نەغمە دێتە دووت
قیمەتی کانی لەلای تۆ عاشقێکی ڕووت و قووت
بێ حسابە پەرچەمی تای داو بەداو و موو بەمووت
شیری ئەبرۆ تیری موژگان سێ منم تیغی عەدوت
چارەمین بۆ گەنجی حوسنت کەزیەکەی ڕەشمارتە
جار بەلوتفی شیرنی خۆت یا بە پەنجانت بگۆ
دانیشە یەک دەم لەلامان یا لە دەرگانەم بڕۆ
لە لێوی ئاڵت کەم نییە یا لە داوی مسک و بۆ
مەخسەدی حەربی سوپاهت چی بوو چم زانی لە تۆ
جوملەێیکم لێ نەزانی کام هەدەف ئەشعارتە
میهتەری قەلعەی حەوادان پێشەوایی هەر منم
یاری تەنگ و تەپڵی جەنگ بۆ جودایی هەر منم
ئالی خوێن و باری شین جێی عەسایی هەر منم
چاو پڕی خەو عاجزی شەو بۆ تەبایی هەر منم
ڕۆژ لە هاتن شەو لە چون و زیللەت و یەلغارتە
جار بە ئەبرۆ پێم دەڵێی بێ بەخۆشی ڕێم دەدەی
داببینی خانەی موحیبەت ئیشارەی چیم دەدەی
جار کەفی سابوونی لوتفت لە دەست و پێم دەدەی
ڕۆژی ئەووەڵ حاڵی خۆم زانی بەکوشتن لێم دەدەی
هێشتا ڕازیمە ئەمن خۆ چەندی کوشتن کارتە
ئەی ئەسف نازانی ڕێگا تا خەریکی نەسریبی
سەد سەلات و دەست و دامەن تاجداری یەسریبی
بێ شکە چارەی شیفابی شیری وەخت و عەسریبی
تا بکەی «سام» دەکەی تۆ ناچییە غاری مەغریبی
فێری عیلمی جەڕ ببی یا چارە هەر ئەو چارتە