داخی کەوای شۆڕ سەڵتەی تاقمکار
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
1 خولەک
596 بینین
داخی کەوای شۆڕ سەڵتەی تاقمکار
دایم لە دڵما پێچ ئەدا وەک مار
عەبا و فەقیانە و لفکەی شان و مل
بۆ کوێستان زەمین لەکوێ بوون بە جل
بێجگە لەمانەیش سەرباری گشتی
مشکی و سرکەیی و جامانە و ڕەشتی
سەریان زل ئەکەن بەقەد کەلارێ
سەر یەک ئەکەون بار و سەربارێ
ئەم شاخ و داخە و ئەم دارستانە
ئەم بەفرە زۆرەی سەختی زستانە
جووتێ کڵاشی قاییم لە پەڕۆ
کاڵە و پێتاوی هەتاکوو ئەژنۆ
ئەمیان بۆ هاوین ئەویان بۆ زستان
پێویست بێ هەردوو بۆ بەرگی کوێستان
شاڵی سپاتی شیرینی تورجانناوی تایبەت
باد و باد کردی قۆڵی هەورامانشوێن
چاکترن لە گشت فاسۆنی ئەڵمانناوی تایبەت
جوانتر لە خام و فەنازی جاپانناوی تایبەت