وا دەکەی ڕۆژ ئاوایە وا دەکەی ڕۆژ دەبتەوە
لە کتێبی:
            چوارینەکانی سامی
        بەرهەمی:
                سامی عەوداڵ (1910-1985)
        
             1 خولەک
             882 بینین
        
        
    وا دەکەی ڕۆژ ئاوایە وا دەکەی ڕۆژ دەبتەوە
ئەو زگەی وەک هەمبانە پڕ دەکەی بۆش دەبتەوە
هەموو ساڵێکی لەنوێ لە داری ڕەق ترش و تاڵ
دێتە کایە بۆ خواردن کاتی دێ و خۆش دەبتەوە