لە ناڵەی شەو کە گوێم ڕاگرت لە باغیدا دەڵێ بولبول
لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
1 بینین
لە ناڵەی شەو کە گوێم ڕاگرت لە باغیدا دەڵێ بولبول
لەبۆ خونچەی دەناڵێنێ ئەوا پشکوت گوڵی من بوو
لەسەر تەختی زوڵف پۆشان پەری زادێک بەگوڵ بەخشین
گوتی کا سامیناسناوی ئەدەبی بیهێنن کە تێفکریم شلی من بوو