ئەی قەشەنگەی شۆخ و شەنگەی قەد شلەی چاو مامزە

لە کتێبی:
چوارینەکانی سامی
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  497 بینین
ئەی قەشەنگەی شۆخ و شەنگەی قەد شلەی چاو مامزە
برۆ غەدەنگەی وا لە جەنگەی ڕوو گوڵەی بڕوا دزە
بۆچی ناپرسی لە حاڵم ناڵە و شەو زارمە
جارەکی نەیگۆ لە کێیە بۆچی زەرد وا کزە