پێنجوێن بەبێ تۆ نزیکە مەرگم
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
3 خولەک
2994 بینین
پێنجوێنناوی تایبەت بەبێ تۆ نزیکە مەرگم
لوبنانناوی تایبەت شکێن بووی داخی بە جەرگم
تازەبووکێ بووی بەسەر چیاوە
ئەهاتنە سەیرت لەم لا و لەو لاوە
پارچە ئەرزێ بووی لە پارچەی بەهەشت
زەرد و سوور و شین کەژ و کێو و دەشت
سەیرانگای پۆلی گەنجی عێراقناوی تایبەت بووی
لەم سەردەمەدا بۆ خۆشی تاق بووی
جێگەی هەزاران بێ نان و ئاو بووی
هەرچەند ناحیە بووی شاری تەواو بووی
پێنجوێن بە بێ تۆ نزیکە مەرگم
لوبنان شکێن بووی داخی بە جەرگم
بۆ هەوای ساف و ئاوی ساردی تۆ
ئەکەم هەتا هەم شیوەن و ڕۆڕۆ
میوەی بەهەشت بوو تامی میوەکەت
کەوسەر بوو کانی و چەم و شیوەکەت
ئێرانناوی تایبەت و عێراقناوی تایبەت چاویان لە تۆ بوو
مردووش لەناوتا بە ڕەنگ و بۆ بوو
سەد دڵی سیست گەش ئەکردەوە
سەد خەمت لە بیر من ئەبردەوە
شاری غەزنە بووی بێجگە لە خۆشیت
خۆشی بوو سەرپاک دەرد و نەخۆشیت
پێنجوێن بە بێ تۆ نزیکە مەرگم
لوبنان شکێن بووی داخی بە جەرگم
تازە وەکوو کەو خاڵت ڕشتبوو
شارانی ترت بە داخ کوشتبوو
لیوا لە چاو تۆ وێرانە دێ بوو
حەکیم بووی دەوای سەد دەردت پێ بوو
جاربەجار ئەڵێن غەزەبی خوا بوو
دۆعای خاسان و شێخ و مەلا بوو
خۆ تۆ بە تەنیا بەقەد کوردستان
بۆ خاسانی خوا بووبوویتە بێستان
بێجگە لەوانەش هەتا دوو هەزار
بەخێوت ئەکرد فەقیر و هەژار
پێنجوێن بە بێ تۆ نزیکە مەرگم
لوبنان شکێن بووی داخی بە جەرگم
هەر چاوی چڵکن کاری تێکردی
وەک تیری قودرەت لە ناوی بردی
ئێمەش بە جارێ بە خۆشی تۆوە
هەر بە سەرخۆشی ئەچووین بە ڕێوە
بێ خەم و مەراق وەختی ئێواران
ئەچووینە چوارباخ پۆل پۆل بۆ سەیران
بێ عەرەق مەست بووین بێ شەراب سەرخۆش
ژن و پیاو یەکسەر خۆشخۆر و تەڕپۆش
وا ئەمڕۆ قەدری خۆشیت ئەزانین
کە وا پەڕگەندە و بێ خانە و لانین
پێنجوێن بە بێ تۆ نزیکە مەرگم
لوبنان شکێن بووی داخی بە جەرگم
نەک هەر من تەنیا پڕ داخ و دەردم
نەک هەر من تەنیا هەناسەسەردم
هەر کەسێ ڕۆژێ کە تۆی بینیوە
وەک فەنەر قەفقەف پشتی چەمیوە
عێراق بەجارێ بە شار و دێوە
ماتەم باری تۆن بە نێر و مێوە
منیش بە قەدەر گشت ئەنحای عێراق
وا لەسەر شانم ماتەم و مەراق
پێنجوێن بە بێ تۆ نزیکە مەرگم
لوبنان شکێن بووی داخی بە جەرگم