پیرەکەی وەتەن خەمخواری فەقیر

بۆ پیرەمێرد
لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 1 خولەک  763 بینین
پیرەکەی وەتەن خەمخواری فەقیر
بۆ هەزار فەقیر بوویتە دەستگیر
هەتاکوو ماوم سوپاست ئەکەم
لە هەموو لایەک من باست ئەکەم
بەینێکە ناوم لە ژینا نییە
هەڵبەت ئەزانی واستەی چییە
حاڵم پەرێشان دەردم کارییە
بەڕووی نزارم قەندەهارییە
گونیە و حەسیرم قاڵ و شیرداخە
کاسە و گڵێنەم پیاڵە و پەرداخە
ژاژی قلیانم چایی سیلانە
نانی هەرزنم شەکری فنجانە
لەم ڕۆژی ڕەشا نۆ سەر خێزانم
کاسبکار خۆمم پیر و بێ گیانم
تا نان ڕێک ئەخەم بەرگم دڕاوە
لە هەوڵی بەرگا جەرگم بڕاوە
تێفکرە قوربان لەم چەشنە ژینە
هۆشم چۆن لەسەر مەقالەی ژینە
مەگەر هەر بڵێین یاڕەبی هیتلەرناوی تایبەت
زوو ڕەنجەڕۆ کەی، بیکەی دەربەدەر
ئەم ئاگرە کە وا بەربۆتە دڵمان
خوا هەق بسێنی لە شەڕی ئەڵمانناوی تایبەت