پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوین

لە کتێبی:
دیوانی موفتی پێنجوێنی
بەرهەمی:
موفتی پێنجوێنی (1881-1952)
 2 خولەک  749 بینین
پارەی ئیعانەی زەلزەلەی پێنجوینناوی تایبەت
نازانم ڕەنگی سپی بوو یا شین
کام دەردی ئێمەی پێ هاتە سامان
یا بۆ کام فەقیر بوو بە بەرگ و نان
هەر وەکوو دەهۆڵ هەر بیستم لە دوور
هەر وەکوو هۆهۆی دەشتی شارەزوورناوی تایبەت
ئەم ئیعانەیە تەنها دەنگی بوو
ئیتر کەی شێوە و شکڵ و ڕەنگی بوو
هەر وەکوو جەژنی مانگی ڕەمەزان
لەو مانگی تردا ئەکرێ بە سەیران
ئەمیش بە ناوی پێنجوینناوی تایبەت کۆ کرا
نازانم ئیتر بۆ لای کێ برا
چاوەڕوانی نان بۆ پیاوی برسی
مردنی خۆشە ئەگەر بپرسی
مارانگاز ئەگەر تریاکی بوو بێ
زوو فریای نەخەن لەت و پەت ئەبێ
گیای کەما ئەکرێ بۆ وەختی زستان
لە سەرما و بەفرا بدرێ بە حەیوان
بەڵام کە حەیوان لە برسا بمرێ
هەزار بار کەما کەڵکی کێ ئەگرێ
من دەستم بڕوا هەتاکوو بەهار
بەهار بێ منەت ئەڕۆمە سەر کار
لەجیاتی خانوو کەپرێ ئەبەستم
بە تەور و تەوراس بە شان و دەستم
یا لە شارەزوور ئەبم بە وەرزێر
جووتی خۆم ئەکەم پۆشتە و تۆخ و تێر
هەر بنکەگیایێ نانێکی تیایە
پەلامار ئەدەم ئەیکەم بە مایە
نە ترسی بەفر و نە ئاوی باران
هەتاکوو پاییز منیش وەک یاران
ئەبووژێمەوە و خۆم ئەکەم بە پیاو
هەر وەکوو جاران دێمەوە ناو ناو