پسیار لێت

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  720 بینین
لەبەرچی ئادەمیزاد وا ڕەنگاوڕەنگ و لەتلەتە
ناڕێک و یەکدی کوژ و یەکدی لا بێ قیمەتە
یان نەزان و یان زانایان بێ عەقڵ و یان دانا
زۆری مەراقی غەدر و یا پەرستی شەهوەتە
هەندێ سپی هەندێ ڕەش یان ڕوو سیس و یا ڕووگەش
هەریەک نەوعە ڕەنگێک و هەزار نەوعە لۆغەتە
هەندێک وەکوو بەللوورە ئەما عەقڵی ناتەمام
هەندێکی زۆر ناشیرین عەقڵی زۆر بەشەوکەتە
سامی پسیاری کرد و وا چاوەڕێی وەرامە
عاقڵ کەوتە تەفەکور نەزان لەلای سوحبەتە