دنیا پیرێژن نییە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
508 بینین
دنیا کچێکە وا دێتە جوانی
تازە دادەنێ بنی مەمکانی
ئەوانەی وتیان پیرێژنە دنیا
پیر و خەڵفاون چیان لێ نەزانی
***
تازە سینەی خۆی دەڕازێنتەوە
لاوی مێژوویی دەلاوێنتەوە
چاوی ڕەش دەکا پەنجەکانی سوور
مەمکی خڕ دەکا و دەیلارێنتەوە