شێوەرۆک

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  327 بینین
شێوە بەبێ ئاو هاشە هاشی کا
گەل پەرستی تۆ دان و ئاشی کا
مام بیور چونکی دەسکی لەخۆتە
بپرسە لەدار بۆ تەراشی کا
***
پێم بڵێ بۆچی بۆ وای بەسەرهات
بۆ ڕەگ و دەمار ڕیشەی بۆ دەرهات
بۆخۆی ڕانەگرت دارکەری مردی
بۆ پارچە پارچەی گیانی بەبەرهات